پارتی لەپێناو بەدەست هێنانی پارەو پۆست لەبەغدا دەنگی بە یاسای حەشدی شەعبی دا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 پارتی لەپێناو بەدەست هێنانی پارەو پۆست لەبەغدا دەنگی بە یاسای حەشدی شەعبی دا

پارتی لەپێناو بەدەست هێنانی پارەو پۆست لەبەغدا دەنگی بە یاسای حەشدی شەعبی دا


پرس میدیا 

سێ پەرلەمانتار لەپەرلەمانی عێراق رایان گەیاند کەپێویست ناکات پارتی ئەوە لەبیر خۆی بەرێتەوە کە خۆیان دەنگیان بەیاسای حەشدی شەعبیدا.

هەریەکە لە پەرلەمانتاران ئەحمەد حاجی رەشید،غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین لە راگەیەندراوێکدا بەناونیشان "شکستەکانتان بە ساختەکردنی واژوی ئێمە ناشاردرێتەوە" رایانگەیاند، "دوای ئەو شکستەی پارتی لە ئیدارەدانی هەرێم و لە دزینی موچەی فەرمانبەران و زیادبونی تاڵانکاری لە سنورەکان و زیادکردنی باج و سەرانە لەسەر هاوڵاتیان ئێستا پەیجەکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان دەیانەوێت سەرنجی خەڵک لەسەر بابەتە گرنگەکان لابەرن ئەویش بە ساختەکردنی بەڵگەنامەکان و واژوی ئێمە". ئەو سێ پەرلەمانتارە دەشڵێن، "دواترین کاری پەیجەکانی سەر بە پارتی ساختەکردنی بەڵگەیەکە کە گوایە ئێمە لە رۆژ 16 ئۆکتۆبەر پیرۆزبایمان لە حەشدی شەعبی کردوە بەهۆی دەرهێنانی کەرکوک لە دەستی پێشمەرگە، پارتی دەیەوێت ئەوە لە بیر خۆی بباتەوە کە ئەوان بون دەنگیان بۆ یاسای حەشدی شەعبیدا و ئەوانن لە بەغدا لەپێناو بەدەستهێنانی پۆست و پارە هاوپەیمان و دۆستی هێزە تائیفی و فاشیەکانن".

ئەوەشیان خستوەتەڕو، "هاوڵاتیان ئێمە دەناسن و ئێوەش دەناسن. خەڵک متمانە بەخۆتان ناکەن نەک پەیجە ساختەکانتان کە زمانحاڵی راستەقینەی حزبەکەتانە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©