پرس میدیا
لە میانی خۆپیشاندانەکانی دژبە "تیمی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی دزیکردن" سەربە پۆلیسی نێجیریا، ژمارەیەک چەکدار پەلاماری دوو بەندینخانەی شاری لاگۆس-یان دا و لە ئەنجامدا، نزیکەی دوو هەزار زیندانیکراو هەڵاتن.
محەمەد مەنگا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی نێجیریا، ئاشکرای کردووە دوای سەرژمێریکردنی بەندکراوەکان دەرکەوتووە، هەزار و ٩٩٣ بەندکراو لەو دوو زیندانە هەڵاتوون.
باباجیدە سانوۆ-ئۆلو فەرمانڕەوای شاری لاگۆس،بەهۆی گۆڕانی خۆپیشاندانەکان بە پێکداهەڵپژان و توندوتیژی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی لە شارەکە راگەیاند.
دوو هەفتە لەمەوبەر لە ویلایەتی دەلتا، گەنجێک لەلایەن "تیمی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی دزیکردن" کوژرا، دوای ئەم رووداوە لەسەر بانگەوازی چالاکوانان و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خۆپیشاندان لە شاری لاگۆس و ئەبوجا-ی پایتەخت دەستیپێکرد و تەواوی ئەو وڵاتەی گرتەوە.
دوێنێش لە ویلایەتی ئێدۆ، خۆپیشاندەران پەلاماری زیندانێکیان دا و بەوهۆیەوە نزیکەی ٢٠٠ بەندکراو هەڵاتن.
بەگوێرەی راپۆرتەکانی رێکخراوی لێبوردنیی نێودەوڵەتی لە هەفتەی رابردووەوە تا ئێستا لە خۆپیشاندانی ویلایەتە جیاجیاکانی نێجیریا لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.
BREAKING
— TVC News (@tvcnewsng) October 19, 2020
Nigeria Correctional Service Facility, along Sapele Road, Benin City attacked, over 200 inmates escape.#ENDBADGOVERNANCE #EndSARS pic.twitter.com/KLExlaTOdd
No comments:
Post a comment