تەرمی مامۆستایەکی زانکۆی گەرمیان بە کوژراوی دۆزرایەوە کە ماوەی ١٠ رۆژە لە رێگەی نێوان خانەقین – کەلار رفێندراوە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ تەرمی مامۆستایەک بە ناوی موراد باقی ناسراو بە سەفا کەڵهوڕی لە گەڕەكی دۆمێزی کەرکووک دۆزراوەتەوە.
مامۆستاکە پێشتر وەک وانەبێژ لە زانکۆی گەرمیان وانەی وتووەتەوە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە قەزای کەلار دادەنیشێت.
تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە و پۆلیسی کەرکووک لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
No comments:
Post a comment