لەشاری ڕووهای باکووری کوردستان ژنێک بە چەقۆ هاوسەرەکەی خۆی کووشت.
میدیا ناوخۆییەکانی باکووری کوردستان بڵاویانکردەوە پیاوەکە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە و لەگەڵ ژنەکەی تووشی دەمەقاڵێ هاتوون.
دواتر دەمەقاڵێکە بووەتە شەڕ، ژنەکە بەچەقۆ هێرشیکردووەتە سەر پیاوەکە و بەسەختی برینداری کردووە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.
No comments:
Post a Comment