پرس میدیا
حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە موچەی زیاتر لە هەزار خانەنشینی پلەباڵا و تایبەت رابگرێت و ئەوەش لەکاتێکدایە ژمارەی خانەنشینانی پلەباڵا و تایبەتی سەر بە پارتی و یەکێتی زۆر لەو ژمارەیە زیاترە
حکومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە بڕیاریداوە، موچەی خانەنشینی نزیکەی هەزار و ٢٠٠ کەس کە بە پلەی باڵا و تایبەت خانەنشینکراون رابگرێت.
هاوکات، ژمارەی ئەو کەسانەی بە پلەی باڵا و تایبەت لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە خانەنشینکراون، زۆر زیاترە لەو ژمارەیەی حکومەت بڕیاریداوە موچەکانیان رابگرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا نزیکەی ٢١٧ هەزار کەس خانەنشینکراون کە لەو ژمارەیە، هەزاران کەسی تێدایە لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە بەبێ ئەوەی هیچ خزمەتێکیان کردبێت، بە نایاسایی و بە پلەی باڵا و تایبەت موچەیان بۆ بڕاوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە مووچەخۆری راستەقینەو خانەنشینی راستەقینە بونەتە قوربانی مووچە خۆرو خانەنشینی بندیوار
No comments:
Post a Comment