پرس میدیا
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی تشرینی یەكەم رایگەیاند ، "تیمێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوان هاوشانی تیمی نیشتیمانیی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق سەرقاڵی هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵن لە گوندی كۆجۆ لە سنووری شەنگال".
فوئاد عوسمان وتە بێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەوەشی خستەڕوو، "گوندی كۆجۆ یەكێكە لەو گوندانەی كە سەرجەم دانیشتووانی یان بێسەروشوێن كراون یان زیندەبەچاڵ كراون لەلایەن داعشەوە، بۆیە لە ئەمڕۆوە دەستكراوە بە هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی ئەو گوندە."
ڕێكخراوی ئای سی ئێم پی نێودەوڵەتی و تیمێكی نێودەوڵەتیی ڕێكخراوی ئەحمەد خان بۆ بە دۆكیۆمێنت كردنی تاوانەكە، بەشدارن لە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی شەنگال.
فوئاد عوسمان ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر لەو سنوورە چەند گۆڕێك هەڵدراونەتەوە و پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.
No comments:
Post a comment