کشتووكاڵی کەرکووک هێشتا بڕیارەکەی وەزارەتی دادی پێنەگەیشتووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کشتووكاڵی کەرکووک هێشتا بڕیارەکەی وەزارەتی دادی پێنەگەیشتووە

کشتووكاڵی کەرکووک هێشتا بڕیارەکەی وەزارەتی دادی پێنەگەیشتووە


پرس میدیا
بەڕێوبەری کشتوکاڵیی کەرکووک رایگەیاند بڕیارەکەی وەزیری دادی عێراق تایبەت بە کێشەی زەوی کشتوکاڵیی جووتیارانی کورد  بەدەستیان نەگەیشتووە و تا بەدەستانیش نەگات ناتوانن کاری پێ بکەن.

زوھێر عەلی حسێن بەڕێوبەری کشتوکاڵیی کەرکووک رایگەیاند "پێم وانییە ئەو بڕیارەی وەزیری داد کێشەی زەویە کشتوکاڵییەکانی کەرکووک چارەسەر بکات، چونکە ئەو کێشانە دێنە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵیی کەرکووک و ئێمەیش لەسەر بنەمای بوونی تۆمارە فەرمییەکانمان مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین و بڕیارەکانی دادگا و دادوەرەکان ئەو زەویە کێشەلەسەرانە چارەسەر دەکات".

بەڕێوبەری کشتوکاڵیی کەرکووک ئاماژە بۆ ئەوەیش دەکات کە ئەوان وەکو کشتوکاڵی کەرکووک لەسەر رێنمایی و بڕیارەکانی دەستەی گشتیی زەویە کشتوکاڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کار دەکەن و بەپێی تۆمارەکانی بەڕێوبەرایەتییەکە و راوێژ بە دەستەی گشتیی زەویە کشتوکاڵییەکان دەکەن، چونکە تۆمارەکان بەگشتی لەلای ئەواندا تۆمار کراون.

پێشتر وەزارەتی دادی عێراق بڕیاریدابوو بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو گرێبەستە كشتوكاڵییانەی كە لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی لە ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراق واژووكراون و گەڕاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان.

لە نووسراوەكەدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرابوو كە هەرچی پێویستە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە بیگرنەبەر تا ئەو كاتەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری تایبەت بە چارەسەركردنی ئەو كێشە دەردەكات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©