جارێکی ترکار کردن لەناوچەی پیشەسازی هەولێر دەستپێدەکاتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

جارێکی ترکار کردن لەناوچەی پیشەسازی هەولێر دەستپێدەکاتەوە

جارێکی ترکار کردن لەناوچەی پیشەسازی هەولێر دەستپێدەکاتەوە


پرس میدیا

سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان راگەیاند، ناوچەى پیشەسازى "تیمار " لەشارى هەولێر دروست دەکرێت، ئەو ناوچە پیشەسازییە لەسەر رووبەرى دوو هەزار و 500 مەتر زەوى دەبێت و 52 کۆمپانیایى وەبەرهێنان و چەندین کارگە لە خۆدەگرێت.

محەمەد شوکری، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ناوچەى پیشەسازى "تیمار " لەشارى هەولێر لەسەر رووبەرى دوو هەزار و 500 مەتر زەوى دروستدەکرێت و 52 کۆمپانیایى وەبەرهێنان و چەندین کارگە لە خۆدەگرێت، سەرۆکى حکومەتیش رەزامەندیى دەربڕیوە خزمەتگوزارى بۆ ئەم ناوچەیە دابین بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و شارەوانى و پارێزگارکردووە.بۆیە چاوەرێ دەکرێت هەفتەى داهاتوو دەست بەکارەکانى ئەم ناوچەیە بکرێت.

دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی و پیشەسازی خۆراک لەو هەنگاوانەن کە حکومەتی هەرێم لەکارنامەکەیدا بەڵێنی جێبەجێکردنیانی داوە، بەجۆرێک لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم و بەشێک لە قەزاکان کە دەوڵەمەندن بە بەرهەمی کشتوکاڵی چەندین کارگە و ناوچەی پیشەسازی خۆراک دروستدەکات

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©