حکومەتی هەرێم قەرزداری کۆمپانیا نەوتییەکانە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

حکومەتی هەرێم قەرزداری کۆمپانیا نەوتییەکانە

حکومەتی هەرێم قەرزداری کۆمپانیا نەوتییەکانە

پرس میدیا 

وەزیری دارای عیراق ڕایگەیاند کەحکومەتی هەرێم قەرزداری ئەو کۆمپانیا نەوتیانەیە کە کاری بەبازاڕکردنی نەوتی هەرێمیان کردووە لە میانی چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا ئەمشەو 10ی تشرینی یەكەم عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، "دابەزینی بەهای نەوت ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادی تۆخ كردەوە، ناردنی پشكی هەرێمیش لە بودجە پشت بەستە بە ڕێژەی دانیشتووان".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، "هەرێمی كوردستان 25%ی داهاتی دەدات بە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی نەوت و كرێ، هەروەها حكومەتی هەرێم قەرزای ئەو كۆمپانیایانەیە كە كاری بەبازاڕكردنی نەوتی بۆ دەكەن".

وەزیرەكەی عێراق سەبارەت بە كێشە داراییەكانی عێراق وتی، "بودجەی تەرخان كراوە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانمان لە 40 تریلیۆن دیناری ساڵانەوە بەرزبووەتەوە بۆ 65 تریلیۆن دینار".

عەلاوی ئەوەشی ئاشكراكردووە، "عێراق 50 ملیار دۆلار قەرزارە، لە حكومەتی پیشووەوە تەنها یەك تریلیۆن دینارمان وەرگرتووە و بۆ ماوەتەوە، بۆیە داوامان كردووە سەقفی قەرزمان بۆ بەرز بكەنەوە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©