پرس میدیا
دوای سوتانی لقی پێنجی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق هاتە دەنگ.
د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئیدانەی سووتاندنی لقی پێنج-ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا دەكات، كە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لە لایەن ژمارەیەك خۆپیشاندەرەوە سووتێرا.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو دۆخە ھەستیارەی، كە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەر دەبێت لە سەر ھەموو لایەك پێویست دەكات، كە بارودۆخەكە بە ئاراستەی ھێوركردنەوە ببرێت نەك ئەوەی ھێرش بكرێتە سەر بارەگای پارت و لایەنە سیاسییەكان و ئاگری تێ بەر بدرێت و سووكایەتت به ئاڵای ھەرێمێكی فیدڕاڵی دەستووری بكرێت، كه سیمبولی پیرۆزی میللەتێكە نەك تەنیا حیزبێك.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكانی عیراق و فراكسیۆنەكانی پەڕلەمانی عیراق ھەڵوێست دەربڕن لە ڕووداوەكە
No comments:
Post a Comment