پرس میدیا
سەرۆکی شارەوانی شاری قەرس لە باکووری کوردستان کە سەر بە هەدەپەیە لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیرکراو لە شوێنەکەی ئەندامێکی سەر بە حیزبەکەی ئەردۆگان وەک قەیوم دەستبەکاربوو.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئایهان بیلگەن سەرۆکی شارەوانی قەرس لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرە بە تۆمەتی ''تێکدانی یەکێتیی دەوڵەت و یەکپارچەیی وڵات'' دەستبەسەر کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئایهان بیلگەن بە پێی ١٢٧هەمین ماددەی دەستوور و ٤٧هەمین ماددە لە یاسای ژمارە ٥٣٩٣ی شارەوانی، بە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەک رێوشوێنێکی کاتیی لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە پارێزگاری قەرس، تورکەر ئۆکسوز بە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەک بریکاری سەرۆکی شارەوانی قەرس راسپێردراوە.
No comments:
Post a Comment