عێراق، مستەفا کازمی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ پاریسا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی، جان کاستێکس کۆبووەیەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا لە بوارەکانی ئابووریی، وەبەرهێنان، ئەمنی و تەندروستیی تاوتوێکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی بەهاوتا فەڕەنسییەکەی وتووە کە گرنگە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ژمارەیەک بواردا پتەوتر بکرێن و وتوویەتی هەوڵدەدەن پەیوندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش پتەوتر بکەن.
باس لەوەشکراوە جان کاستێکس سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا، دووپات کردووەتەوە.
شەوی ڕابردوو ، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی چەند رۆژە بۆ ئەوروپا گەیشتە فەڕەنسا، كازمی لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا كسەردانی بەریتانیا و ئەڵمانیاش دەکات.
سەردانەکەی کازمی لە کاتێکدایە مانگی ڕابردوو ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوویەوە.
No comments:
Post a Comment