کەشناسی هەرێم: وەرزی بارینی باران لە هەرێمی کوردستان دواکەوتووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کەشناسی هەرێم: وەرزی بارینی باران لە هەرێمی کوردستان دواکەوتووە

کەشناسی هەرێم: وەرزی بارینی باران لە هەرێمی کوردستان دواکەوتووە


پرس میدیا
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند وادەی بارینی باران لەمساڵدا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دواکەوتووە، بە جۆرێک لە ١٥ی تشرینی یەکەمەوە وەرزی باران بارین دەستپێدەکات.

دەزگای کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی لەسەر رێژەی بارانبارینی ساڵێک لەمەوبەر لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، دەستپێکى باران لە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە دواى ڕێکەوتى 15-10ئۆکتۆبەرى هەموو ساڵێک و سەرەتاى مانگى یازدە بەلام هەندێ ساڵى دەگمەن هەبووە کەوتۆتە سەرەتاکانى مانگى 10ەوە باران پێش کەوتووە .

بەپێی ڕاپۆرتەکە لە پارێزگاى هەولێر/ساڵى رابردوو لە ڕێکەوتى 25-10-2019 یەکەم باران بارین تۆمارکرا بە ڕێژەى 0.3 ملم لە ڕێکەوتى 28-10-2019 2.1 ملم تۆمارکرا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "بەپێى ساڵەکان لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر دەستپێکى باران بارین دەکەوێتە مانگى یازدەوە هەندێ کاتیش باران پێش کەوتووەو لە سەرەتاى مانگى 10 ەوە دەستىپێکردووە."


لە بارەی پارێزگای سلێمانییەوە دەڵێت، "یەکەم باران بارینى پار ساڵ لە ڕێکەوتى 12-10-2019 دەستى پێکرد کە لەم ڕێکەوتە 0.6 ملم بارى پاشان لە ڕێکەوتى 20-10-2019 باران بارینى تۆمارکراو گەیشتە 2.6 ملم."


هەروەها لە پارێزگاى دهۆک سەنتەرى دهۆک دەستپێکى باران بارینى پارساڵى ئەم پارێزگایە لە ڕێکەوتى 19-10-2019 بوو کە 5.5 ملم بارى.


لە پارێزگاى هەڵەبجەش، یەکەم باران بارینى لە ڕێکەوتى 12-10-2019 دەستى پێکردووە، لەبارەی پارێزگای کەرکووک هاتووە دەستپێکى باران بارین لە ڕێکەوتى 21-10-2019 دەستى پێکردووە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©