وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کۆمپانیای فەیسبوک بەنیازە نوسینگەیان لە عێراق بکەنەوە.
باسم ئەسەدی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندی و زانیارییەکان لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاندووە، کردنەوەی نوسینگەی فەیسبووک لە عێراق، ئامانج لێی کارکردنی وەزارەتە بۆ دەستڕاگەیەشتن بەو کۆمپانیایانە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم هەنگاوە پێویستی بە ئاسانکاری هەیە لەلایەن حکومەت و بە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەت و دەستەی راگەیاندن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ کۆمپانیای فەیسبووک تا بتوانن نوسینگەکانیان لە عێراق بکەنەوە.
باسی لەوەشکردووە، هەماهەنگیەکی زۆر هەیە بۆ بەگەڕخستنی میکانیزمەکان و چۆنییەتی بەکارهێنانی کۆی ئەپڵیکەیشنەکان و رێکخستنی بەکارهێنانیان، تەنانەت هەندێکجار پێویستی بە دانانی یاساش هەیە بۆ رێکخستنیان.
جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی سوودی کردنەوەی ئەم جۆرە نوسینگانە بۆ عێراق ئەوەیە لە رووی نێودەوڵەتییەوە بەهای خۆی هەیە و جێگەی بایەخە، هاوکات لە رووی ئەمنیشەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گرنگە.
No comments:
Post a comment