جموجۆلە بازرگانییە کان لەهەرێم زیادی کردووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 جموجۆلە بازرگانییە کان لەهەرێم زیادی کردووە

جموجۆلە بازرگانییە کان لەهەرێم زیادی کردووە


پرس میدیا
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بەھۆی چەندین فاکتەر و باشبوونی دۆخەکە لە ئێستادا جموجوڵی بازرگانی رۆژبەڕۆژ لە زیادبووندایە، بە جۆرێک لە مانگەکانی رابردوو تا ئێستا ١٠% جوڵەی بازرگانی زیادیکردووە.


فەتحی مەجید وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند ، "دوای کرانەوەی رێگاکان و ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانان رۆژبەڕۆژ جموجۆڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان لە زیادبوون دایە و لە ئێستادا بەرەو زیاتریش دەچێت، چونکە وەکو پێشتر نییە ھاتوچۆ بۆ بازرگانان زەحمەت بێت و بەئاسانی هاتوچۆ دەکەن و ھاوکاریان دەکرێت، ئەمەش بووەتە فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی زیادبێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر جموجوڵی بازرگانی بەراورد بکەین بە مانگەکانی پێشتر، تا ئێستا ١٠% زیادی کردووە، ئەمەش باشە و لە داھاتووش ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت زۆر باشتر دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، "ھۆکاری زیادبوونیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دۆخی ھەرێم سەقامگیرە و ھەرێم و بەغدا خەریکی رێککەوتنن و بازار باشە، ئەگەر لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن رێژەکە زۆر لەوە زیاتریش دەبێت، چونكە جارێکی دیکە کۆمپانیا بیانیەکانیش روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی کاری بازرگانی بکەنەوە و رێژەیەکی باشی کۆمپانیاکان ھاتوون."

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©