پرس میدیا
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاسایشی جیهانی براتیسلاڤا سەردانی سلۆڤاکیا-ی کرد.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە مەولود چاوشئۆغڵو لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ هاوتا یۆنانییەکەی، نیکۆس دیندیاس کۆبووەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئەو بەدحاڵیبوونانەی بەهۆی پرسی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دوورگەی قوبرس-ەوە هاتوونەتە ئارا، گفتوگۆیان کرد.
دوای ئەو گرژییەی بەهۆی پرسی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەنێوان تورکیا و یۆنان هاتەئارا، میکانیزمێک بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراو پێکهێندرابوو.
No comments:
Post a comment