سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە پاریسەوە گەیشتە بەرلین و لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ كۆبووە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا لە پاریسەوە گەیشتووەتە بەرلین.
بەپێی راگەیەندراوەكە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكەدا بۆ بەرلین لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ كۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا زانیاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکان نەخراوەتەڕوو، بەڵام میدیا ئەڵمانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، مێڕکڵ پشتیوانی خۆی بۆ گەلی عێراق نیشانداوە و ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە لە دوبارە بنیاتنانەوەی عێراقدا هاوکاری حکوومەت بکات.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتێكدا بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا، گەیشتبووە فەڕەنسا و ئەمڕۆیش گەیشتە ئەڵمانیا و دواتر سەردانی بەریتانیا دەكات.
No comments:
Post a comment