پرس میدیا
دەسەتی نەزاهەی عێراق موچەی ئەو بەرپرسە باڵایانەی عێراق رادەگیرێت کە هێشتا فۆڕمی ئەستۆپاکییان پڕنەکردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند، مووچە و خەرجی ئەو ئەندام پەرلەمان و بەرپرسانەی حکومەتی عێراقی رادەگیرێت، کە فۆڕمی ئاشكراکردنی سەروەت و سامانیان پڕنەکردوەتەوە.
راشیگەیاند، هەرسێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق و سەرجەم وەزیرەکان جگە لە وەزیرى دارایى و وەزیرى پەیوەندیەکان، ئەستۆپاکییان پێشکەشکردووە، بەڵام تائێستا چەندین پەرلەمانتار و بەرپرسى باڵا ئەستۆپاکى خۆیان پێشکەش نەکردووە.
لە ئێستادا عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە قەیرانێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، ئەمەش وایکردووە کە ئاستەنگ لە دابینکردن و دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بێتەکایەوە.
No comments:
Post a Comment