پرس میدیا
لەبارەی روداوەکانی ئەمرۆ، حەشدی شەعبی راگەیانراوێک بڵاو دەکاتەوە و داوالەلایەنگرانیان دەکەن کە بەدور بن لەکاری توندوتیژی .
راگەیاندنی دەستەی حەشد شەعبی رایگەیاند، داوا لە هەمو لایەک دەکەن پارێزگاری لە هەستی عێراقییەکان و قوربانییەکانی حەشد شەعبی بگرن و پارێزگاری لە ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا کە پشتیوانی ناڕەزایی ئاشتیانە دەکەن بەڵام توندوتیژی و کاری تێکدەرانە رەتدەکەنەوە.
دەستەی حەشد شەعبی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەهەستی عێراقییەکان و خۆشەویستییان بۆ خوێن بەخشین و قوربانییەکانی حەشد شەعبی تێدەگەن و پشتیوانیش لە ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەن، بەڵام بەکارهێنانی توندوتیژی و کاری تێکدەرانە بە هەمو شێوەیەک رەتدەکەنەوە.
ئەوەش هاتوە، بەپێویستی دەزانن هەمو لایەک پارێزگاری لە شكۆی دەوڵەتی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن و رێز لە هێزە ئەمنییەکانی وڵات بگرن لەم دۆخە هەستیارەی کە وڵات پێیدا تێدەپەڕدەبێت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق