وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند بەهۆی خۆدزینەوە لە دانی باج، ٢٠ کۆمپانیا دەداتە داگا و رێکاری یاساییان لەدژ دەگرێتە بەر.
لەوبارەیەوە لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە "لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری، زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیای دا بە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر".
وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیانگەیاندووە بۆ لەمەودوا، هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بەتوندترین شێوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
No comments:
Post a Comment