فوئاد حوسێن: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كارەسات دەخوڵقێنێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فوئاد حوسێن: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كارەسات دەخوڵقێنێت

فوئاد حوسێن: داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كارەسات دەخوڵقێنێت


پرس میدیا
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كارەسات دەخوڵقێنێت و ئاشكرای کرد کە ژمارەیەك لەو كەسانەی تۆمەتبارن بە هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكان، نێردەكانی دیپلۆماتی و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، دەستگیركراون.

فوئاد حوسێن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعێراقییە وتی: "وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ نیگەرانی ئیدارەی ئەمریكای لە هەمبەر زیادبوونی هێرشە مووشەكییەكان بۆسەر ناوچەی سەوز و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە سەركۆماری عێراق راگەیاندووە".

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: "ئیدارەی ئەمریكا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا نەكردووە، بەڵام بەهۆی ئەو هێرشانەی كە دەكرێنە سەر نێردەكانی دیپلۆماتی و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، ئیدارەی ئەمریكا بیری لە داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا كردووەتەوە".

فوئاد حوسێن باسی لەوەکردووە "هێرشە مووشەكییەكان تەنها دژبە بە باڵیۆزخانەكان و نێردەكانی دیپلۆمەتی لە بەغدا نییە، بەڵكو دژبە گەلی عێراقیشە، جگە لەوەیش داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كاریگەریی لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئەمریكا، هەروەها زۆرێك لە نێردەكانی وڵاتانی ئەورووپا و عەرەبیش دەبێت".

هەروەها دەڵێت: "ژمارەیەك وڵات هەوڵەكانیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی هانی ئەمریكا بدەن تا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دانەخات، سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا و عەرەب هەست بە نیگەرانی دەكەن بەرامبەر بە بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.

وەزیری دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە كە داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كارەسات دەخوڵقێنێت و باسی لەوەشكردووە، ژمارەیەك لەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بە هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكان، نێردەكانی دیپلۆماتی و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، دەستگیركراون.

لە مانگی تەمووزی رابردووەوە تا ئێستا چەندینجار هێرشی مووشەكیی بۆسەر ئەو ئامانجانە لە عێراق ئەنجامدراون كە دیپلۆماتكاران و سەربازانی ئەمریكای تیادان.

واشنتۆن كەتائیبەكانی "حزبوڵڵا" عێراق و گرووپە چەكدارەكانی دیكەی نزیك لە ئێران بە ئەنجامدانی هێرشە مووشەكییەكان بۆسەر ئامانجەكانی ئەمریكا لە عێراق تۆمەتبار دەكات.

پێشتر گرووپە چەكدارە شیعەكان لەنێویاندا كەتائیبەكانی حزبوڵڵا عێراق هەڕەشەیان بە ئامانجكردنی هێزەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا-یان كردبوو، ئەگەر لە عێراق نەكشێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©