بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت کە هیچ لێدوانێکیان نەداوە سەبارەت بەدابەزینی نرخی دینار بەرام بە دۆلار - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت کە هیچ لێدوانێکیان نەداوە سەبارەت بەدابەزینی نرخی دینار بەرام بە دۆلار

بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت کە هیچ لێدوانێکیان نەداوە سەبارەت بەدابەزینی نرخی دینار بەرام بە دۆلار


پرس میدیا

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بانکی ناوەندی عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی ئەو لێدوانانەی تایبەت بە (داشکاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار) بڵاوکراوەتەوە تەنیا گوزارشت لە دیدی ئەو کەسە دەکات کە لێدوانەکەی داوە و بە هیچ شێوەیەک لێدوانی فەرمی بانکی ناوەندی نییە". 

دەشڵێت، "ئەم هەواڵە چەندین هەواڵی نادروستی تری بەدوای خۆیدا هێناوە کە لەلایەن مانگرتووانەوە بڵاوکراوەتەوە و کاریگەری لەسەر نرخ بەشێوەیەکی کاتی هەبووە". 

ئەمرۆ یەکشەممە بانکی ناوەندی باسی لەوەشکردووە، "نرخی بانک جێگیرە و هیچ نەگۆڕاوە، سیاسەتی نەختینەیی بانک رون و ئاشکرایە". 

ئەوەش هاتووە، دراوی یەدەگی بیانی "زۆر باشە" و بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەکان و دەتوانێت ئەم قەیرانەی ئێستای وڵات تێپەڕێنێت. 

هاوکات، داوای لە میدایاکان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات تەنیا پشت بە بانکی ناوەندی ببەستن وەک سەرچاوەی هەواڵی تایبەت بەم پرسە. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٢٧ هەزار دینار.

 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©