پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت بۆباشتر کردنی کاتژمێرەکانی کارەبایە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت بۆباشتر کردنی کاتژمێرەکانی  کارەبایە

پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت بۆباشتر کردنی کاتژمێرەکانی کارەبایە

پرس میدیا 

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت بە مەبەستی باشترکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی تێچووە لەسەر حکومەت.

ئەمڕۆ سێشەممە، کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "ئامانجی سەرەکی لە پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت باشترکردنی دۆخی کارەبا و زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا پێدان و کەمکردنەوەی تێچووە لەسەر حکومەت، کە هەمان نرخی هەیە لەگەڵ کارەبای حکومیدا و گۆڕانکاری بەسەر نرخدا نایەت."

باسی لەوەشکرد، "تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەندەرەکە ئامدەدەبێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەئەوەشی خستەڕوو، "٪٧٠ ستافی حکومی دەچنە سەر ستافی کەرتی تایبەت."

راشیگەیاند، "دەمانەوێت هاوڵاتی تەنها یەک پارە بداتە کرێی کارەبا و وەک ئێستا نەبێت کە پارەی حکومەت و مۆلیدە ئەهلییەکانیش دەدات."

ئەمەش لەکاتێکدایە کەهاوڵاتیان گومان دەکەن لەوەی کارەبا بدرێتە کەرتی تایبەت نرخەکەی بەجێگیری دەمێنێتەوە یاخود نرخەکەی زیاتر دەبێت


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©