کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان گرژی تێکەوت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان گرژی تێکەوت

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان گرژی تێکەوت

پرس میدیا
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێک بەڕێوەدەچێت، بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی گرژی لە ناو پەرلەمانتاران دروستبوو.

لە بەشێکی دانیشتنەکەدا پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نەوێ داوای لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئامادە نەبوونی سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی بۆ لێپرسینەوە لێ کردنیان.

رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان قسەکانی بە پەرلەمانتارەکە بڕی ئەوەش بووە هۆی ئەوەی گرژی دروست بێت و پەخشی ڕاستەوخۆی دانیشتنەکە ڕاگیرا.

بەپێی زانیارییەکانی پرس گفتوگۆی توند لە نێوان ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران ڕوویداوە و یەکێک لە پەرلەمانتاران هەوڵیداوە دەبە ئاو ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە، جگەلە خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک پرساندنی حکوومەتیش گفتوگۆی لەسەر کرا.

حکوومەتی هەریم ڤالا فەرید وەزیری هەرێمی بۆ وەڵامدانەوەی پەرلەمانتاران ڕەوانەی پەرلەمان کردووە ئەوەش نیگەرانی پەرلەمانتارانی درووستکردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©