ئاماژەکان نیشانەکانی دروست بونی هەرێمێکی سوننە لەعێراق دا دەکەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاماژەکان نیشانەکانی دروست بونی هەرێمێکی سوننە لەعێراق دا دەکەن

ئاماژەکان نیشانەکانی دروست بونی هەرێمێکی سوننە لەعێراق دا دەکەن

پرس میدیا 

بەرپرسان و چاودێران ئاماژە بە نیشانەكانی نوێی درووستكردنی ھەرێمی سوننە لە عێراق دەكەن، دوای ئەوەی پارێزگای ئەنبار شۆڕشێكی گەورەی ئاوەدانكردنەوە بەخۆیەوە دەبێنێ و دوای ئەو توڕەییەی سوننە لە ئەنجامی كوشتارگەی فەرحاتییە، كە لە باشووری پارێزگای سەلاحەدین لە لایەن ھێزێكەوە ئەنجامدرا و 8 ھاووڵاتی سیڤیل بوونە قوربانی.

پەرلەمانتارێكی سوننی راگەیاند، ئەوەی ئێستا ئەنبار بەخۆیەوە دەبینێ لە شۆڕشێكی گەورەی ئاوەدانكردنەوە، كە پێشتر نموونەی لە عێراق نەبووە، بەرھەمی پلانێكی سەرەتایییە بۆ ئەوەی پارێزگاكە ببێتە پایتەختی ھەرێمی سوننە، بڕیاریشە ساڵی داھاتوو پێكبھێنرێت بە ھۆی ئەو گێرەشێوێنیە ئەمنییەی لە زۆربەی پارێزگاكانی سوننەدا ھەیە و بەھۆی توڕەبوونیان لە ھەبوونی ھێزەكانی دەرەوەی سیستەمی پۆلیس و سوپای عێراقی.

پەرلەمانتارەكە، مەرجی ئەوە بوو ناوی ئاشكرا نەكرێت، جەختیكردەوە "ھەرێمی سوننە پلانێكە پشتیوانی ئەمەریكا و وڵاتانی كەنداو و ھەرێمی لە پشتە لەوانەش سعودیە، بەحرەین و ئیمارات" ئاماژەشیكرد، "ئەوان بەنھێنی ھاوكاری و پشتیوانییەكی گەورە دەكەن بۆ ئەوەی ئەنبار ببێتە شارێكی ھاوشێوەی شارەكانی كەنداو".

روونیشیكردەوە، "ھەرێمی سوننە پارێزگای ئەنبار و زۆربەی ناوچەكانی سەڵاحەدین دەگرێتە خۆی، تەنھا قەزاكانی دجێل و بەلەد نەبێت، كە بەھۆی ھەژموونی شیعەوە قۆرسە بخرێتە سەر ھەرێمەكە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©