پرس میدیا
خۆپیشاندەرانی قرغیزستان کە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە پەرلەمانیە رەتدەکەنەوە کە رۆژی یەکشەممە چواری تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، کۆشکی کۆماریی و تەلاری پەرلەمانیان داگیرکرد.
لایەنگرانی ١٢ پارت کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەوە دەوترێت بەربەستی سەدا حەوتی هەڵبژاردنیان تێنەپەڕاندووە، بەداخوازی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لە مەیدانی ئالا-توو لە بیشکێکی پایتەخت خۆپیشاندانیان سازکرد.
بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران کە ژمارەیان لە پێنج هەزار کەس زیاتر بوو، پۆلیس غازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی بەکارهێنا، لە بەرامبەردا خۆپیشاندەران بە دار و بەرد بەرپەرچی هێزەکانی پۆلیسیان دایەوە و ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی و حاویەی خۆڵیان بەرەوڕووی پۆلیس برد و کشانەوەی هێزەکانی پۆلیسیان بە هەلزانی و کۆشکی کۆماریی و تەلاری پەرلەمانیان داگیرکرد.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس لەو رووداوانەدا برینداربوون.
ئەوەی مایەی سەرنجە لە کاتی چوونە ژوورەوە بۆ ناوکۆشکی سەرۆکایەتی و بینای پەرلەمان هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی خۆپیشاندەران نەبوونەوە.
بەشێک لە خۆپیشاندەران لە کۆشکی کۆماری مانەوە و بەشەکەی دیکەیان بەرەوە مەیدانی ئالا-توو و ئەو گرتووخانەیە چوون کە بەرپرسانی سیاسیی تیادا بەند کراوە.
No comments:
Post a Comment