پرس میدیا
وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیكۆس دیندیاس لە میانی سەردانەكەی بۆ بەغدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی، فوئاد حوسێن كۆبوویەوە.
دوای كۆبوونەوەكە، فوئاد حوسێن و نیكۆس دیندیاس كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز كرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن وتی: "لە كۆبوونەوەكەماندا باسمان لە چۆنیەتی فراوانكردنی كاری كۆمپانیاكانی یۆنان لە عێراق كرد".
فوئاد حوسێن وتیشی: "وەزیری دەرەوەی یۆنان لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەركۆماری عێراق و سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە".
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن راشیگەیاند كە گرنگە گرژییەكان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن و وتی:
"عێراق لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ، باوەڕی بە گفتوگۆ هەیە".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیكۆس دیندیاس رایگەیاند كە خواستیان هەیە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عێراق فراوانتر بكەن و ئاماژەی بەوەیشدا كە لە كۆبوونەوەكەدا سەبارەت بە دۆسیەكانی پزیشكی و وزە گفتوگۆیان كردووە.
نیكۆس دیندیاس وتیشی: "پاڵپشتی لە سەقامگیری عێراق دەكەین".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق