حکومەتی عێراق دڵنیای دایە فەرمانبەرەکانی لەپێدانی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 حکومەتی عێراق دڵنیای دایە فەرمانبەرەکانی لەپێدانی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا

حکومەتی عێراق دڵنیای دایە فەرمانبەرەکانی لەپێدانی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا


پرس میدیا

لیژنەی دارای لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند،"کەدڵنیای دەدات لەدابینکردنی موچەی جەندمانگێکی داهاتوویی فەرمانبەران ،سەرەرای ئەوەی لیژنەکە رەتیکردەوە حکومەت پەنابەرێت بۆ قەرزکردن لەکاتی ئەنجامنەدانی هیچ چاکسازییەکدا "

ئەمڕۆ شەممە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، "موچەی چەند مانگی داهاتووی فەرمانبەران دابینکراوە و ئەوەی لە مانگی ئەیلولدا رویدا لە دواکەوتنی موچە دووبارە نابێتەوە، بەتایبەتی پاش ئەوەی سەرۆکوەزیران لەوبارەیەوە دڵنیایدایە دابینکردنی موچە"، دەشڵێت، "دابینکردنى موچە واتە جێگیری خێزان لە روی ئابوورییەوە ". 

راشیگەیاند، "نزیکەی ٨ ملیۆن خێزان بەشێوەیەکی راستەوخۆ سودمەندن لە موچە، جا فەرمانبەربن یان خانەنشین یان لە چوارچێوەی چاودێری کۆمەڵایەتیدابن، جگە لە موچەخۆران هەریەک لە کەرتی تایبەت و بازاڕ و بازرگانەکانیش سودمەندەبن لەکاتی هەبوونی موچەدا ". 

سەبارەت بە قەرزکردن، رایگەیاند، "وەزیری دارایی مافی تەواوی هەیە داوا پێشکەشبکات تا قەرزبکات، بەڵام پەرلەمان ئامادەنییە واژۆی لەسەربکات بەبێ ئەنجامدانی چاکسازی، چونکە قەرزکردنی بەردەوام واتە هەنگاونانی وڵات بەرەو داڕمان ". 

ئەوەشی خستەڕوو، کە وەزارەتی دارایی ١٥ ترلیۆن دیناری قەرزکردووە، ئێستاش داوای قەرزکردنی ٢٧ ترلیۆن دیناری تردەکات. بودجەی ٢٠٢٠ نزیکەی ٨١ ترلیۆن دینار کورتهێنانی هەیە و ٣٥ ترلیۆن دیناریشی بۆ موچە تەرخانکردووە، لەکاتێکدا داهاتی گشتی دەگاتە ٦٧ ترلیۆن دینار، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت کە کورتهێنان لە رێگەی خەرجکردنی یەدەگی نەختنیەیی و بانکە ناوخۆییەکانەوە پڕدەکرێتەوە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و پەتای کۆرۆناوە حکومەتی عێراق بە دۆخێکی سەختی ئابوریدا تێدەپەڕێت و دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول زیاتر لە چل رۆژ لەوادەی خۆی دواکەوت، بەڵام مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا لە پارێزگای زیقار، لە ژێر هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشانداندا بەڵێنیدا کەهەموو هەوڵێکیان دەخەنا گەڕ تاموچەلاکاتی خۆیدا دابین بکەن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©