پرس میدیا
توێژەران تاقیکردنەوەى تەختییان لەسەر نزیکەی 84 هەزار کەس لەبەریتانیا کردووە کە لەنەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، دەرئەنجام دەرکەوتووە زۆربەیان بەدەست لەبیرچوونەوە ونەبوونی توانا لەڕاڤەکردنی هەڵوێستەکانیان دەناڵێنن".
ئەوەشخراوەتەڕوو"ئەو نەخۆشانەی کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 70 ساڵیدا بوون و پێشتر خراونەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە، دەرکەوتووە ئاستی بیرەوەریان دوای چاکبوونەوەیان پاشەکشەی کردووە وتوشی لە بیرچوونەوە بونەتەوە، بەجۆرێک مێشکیان 10 ساڵ لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆی گەورەتر بووە".
هاوکات توێژینەوەیەکی دیکەى پزیشکی کە 125 نەخۆشی گرتووەتە خۆی ئاماژەی بەوە کردووە، " پێدەچێت لە هەندێ حاڵەتدا ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتە هۆکاری هەوکردنی مێشک و توشبونی بەجەڵتە".
No comments:
Post a Comment