پرس میدیا
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ شەشەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە کە ماوەی سێ رۆژی خایاند، کۆتاییهات.
بەدرێژایی سێ رۆژی فێستیڤالەکە، چەندین بەرهەمی ناوخۆیی لە هەنار، بەرووبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمە جیاجیاکانی ناوچەی دەشتی شارەزوور و پارێزگای هەڵەبجە نمایش کران.
ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەشداریی فێستیڤاڵەکەیان کرد.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، شەشەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردسستان، بێگەرد تاڵەبانی و پارێزگاری هەڵەبجە، ئازاد تۆفێق دەستی پێکرد.
هەموو ساڵێک لە ناوەراستی وەرزی پاییزدا فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەرێوەدەچێت و بەرهەمە ناوخۆییەکانی ئەو دەڤەرە ساغ دەکرێنەوە.
No comments:
Post a comment