پرس میدیا
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای کرد.
ساڵێک بەسەر هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان تێدەپەڕێت، مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەش لە ساڵڕۆژی ئەو هێرشەدا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای کرد بەوەی بە فەرمانێک رێگەی "لە داگیرکارییەکی دیکەی تورکیا گرتووە".
مەزڵووم کۆبانی لە تویتێکدا نووسیویەتی، ئەمڕۆ (هەینی، 9-10-2020) ساڵێک بەسەر "داگیرکاریی" تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا تێپەڕدەبێت. "ئێمە سوپاسگوزاری سەرۆک دۆناڵد ترەمپین کە بە درێژکردنەوەی فەرمانی 13894 رێگەی لە داگیرکارییەکی دیکەی تورکیا گرتووە و دڵنیایی بەخشیوە کە تورکیا پابەند دەبێت بە ئاگربەستەوە".
لە 16ـی تشرینی یەکەم، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان مەرجەکانی ئاشکرا کرد و وتی، یەپەگە بە قوڵای 32 کیلۆمەتر لە سنووری رۆژئاوای کوردستان بکشێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکەیان ناوەستێنین تاوەکو مەرجەکانیان جێبەجێدەکرێن.
Today is the 1-year anniversary of the Turkey’s invasion of northeast Syria. We are grateful President @realDonaldTrump extended Executive Order 13894 to prevent another Turkish invasion and ensure Turkey upholds it’s commitment to a ceasefire.
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) October 9, 2020
No comments:
Post a Comment