پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات و ئیمتیازاتی دوو توێژ لە یاسای چاکسازییدا تاوتوێ دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەت، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت، لە گفتوگۆ کردن لەسەر هەردوو ڕەشنووسی رەشنوسی (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان).
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەتەوەری دووەمدا ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکات.
کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ٤٣ هەمین کۆبوونەوەیە و بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوە دەچێت.
No comments:
Post a comment