پوتينن بەرگریی لەوە كردەوە كە يەكەم پێكدادان لە قەرەباغ لە بابەتى نەتەوايەتييەوە دەستی پێكردووە و وتى، "ئيدارەى يەكێتى سۆڤێتيش، بڕيارێكى كاريگەريان وەرنەگرتووە كە ئاسايشى خەڵكەكە بپارێزێت، ئەرمينيا خۆى چەكى گرتووەتە دەست و هەنگاوى ناوە".
سەرۆكى رووسيا، سەبارەت بە چارەسەر قەيرانەكە جەختى لەوە كردەوە كە سەرەتا پێويستە پێكدادانەكان بوەستێنرێن و هەردوولا لەسەر مێزى گفتوگۆ دابنيشن و وتى، "پێويستە ئازەربايجان و ئەرمينيا، لە چوارچێوەى گرووپى مينسك كە توركياشى تێدايە، لە رێگەى گفتوگۆوە بگەن بە چارەسەر".
ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەهۆی دەستوەردانی تورکیا لە کێشەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان شەڕی ئەو دوو وڵاتە دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستا چەند جارێک هەوڵی ڕاگرتنی شەڕەکە دراوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
No comments:
Post a Comment