پرس میدیا
میدیای تورکیا بڵاویانکردەوە ئەمشەو رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکكۆمارى توركيا و يەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێرى گشتيى ناتۆ بەڕێوەچووە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە، كۆبوونەوەكە كاتژمێرێکى خاياندووە، لە كۆشكی سەرۆكايەتى كۆمارى توركيا و بە شێوهیهكی داخراو بەڕێوەچوو.
هەر يەك لە وەزيرى دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزيرى بەرگرى خولوسى ئاكار و نێردەى ههمیشهیی توركيا لە ناتۆ، باڵيۆز باسات ئۆزتورك بەشدارييان لە كۆبوونەوەكە كردووە.
بەپێی میدیاکانی تورکیا پرسی کێشەکانی نێوان یۆنان و تورکیا و جەنگی ئازەربایجان و ئەرمینیا تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان بوون.
هاوکات ئەمڕۆ يەنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێرى گشتيى ناتۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێویستە تورکیا دەست لە سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ هەڵبگرێت و بەدیلێک بدۆزێتەوە بەوپێیەی مەترسی لەسەر فڕۆکەکانیان درووستدەکات.
No comments:
Post a Comment