پرس میدیا
بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵی رابردوو نرخی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومەت کەم بکرێتەوە.
ئەمڕۆ، دووشەممە، ١٢ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠، گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە پەرلەمانى کوردستان راگەیاند، "بڕیارە ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵی رابردوو نرخی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومەت کەم بکرێتەوە و پێویستە رەوشی ئابووری قوتابیان لەبەرچاو بگیرێت."
ئاماژەى بەوەشکردووە،" ساڵی رابردوو بەھۆی رەوشی ئابوورییەوە داوامان کرد داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت و بڕیارەکە جێبەجێ کرا کە نرخی کرێی خوێندن ٤٥% کەم کرایەوە، ئەوەش ھاوکارییەکی باش بوو."
ئەوەشى خستووەتەڕوو، "ئەمساڵیش داوامان کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرێی خوێندن بە ڕێژەى لە ٤٥% داشکاندانی بۆ بکات و رەوشی ئابووریی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت، چونکە پێویستە لە قۆناغی ئێستادا رەوشی ئابووریی ھاوڵاتیان لەبەرچاو بگیرێت."
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ساڵی ابردوو ٤٥%ی نرخی خوێندنی ئێواران و پاراڵێڵ بە رێژەى لە ٤٥%کەمکرایەوە.
No comments:
Post a Comment