وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند" سەرەتای مانگی داهاتوو لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی دەوامی ئەمساڵی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی تەندروستی بۆ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەدات."
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند" تائێستا راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی تەواو نەبووە لەبارەی هەڵسەنگاندنی رەوشی كۆرۆنا لە قوتابخانەكان، بەڵام ئەگەرەكە زیاتر بەلای داخستنی تەواوەتی ناوەندەكاندایە."
هاوکات دوێنێ چوارشەممە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە کاتی کردنەوەی قوتابخانەیەک لە شاری هەولێر ڕایگەیاند هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کۆرۆنا دەکەن و ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
دەکەن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا ٦٠ مامۆستا لەسنوری هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، و هەروەها چوار هەزار و ٣٩١ مامۆستا و و خوێندكاریش توشی كۆرۆنا بوون.
No comments:
Post a comment