پرس میدیا
لە ئاكامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی سوپای عێراق لە قەزای بەلەد سەربە پارێزگای سەلاحەددین دوو فڕۆكەوان، گیانیانلەدەستدا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە، فڕۆكەیەكی سوپای عێراق لە جۆڕی(Cessna Caravan- 172) لە میانی ئەنجامدانی ئەركێكی رۆتیندا و بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، ئاگری گرتووە و لە ناچەی سەید محەمەد سەربە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین كەوتووەتەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە كە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەوە، دوو فڕۆكەوانی ئەو فڕۆكەیە بە ناوەكانی سەیف عاید كە پلەی موقەدەم بوو لەگەڵ یاریدەدەرەكەی بە ناوی عەلی رەسول كە ئەویش پلەی نەقیب بوو، گیانیان لەدەستداوە.
No comments:
Post a Comment