پرس میدیا
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەڕلەماندا، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرش دەکاتە سەر پەرلەمانتارێک و پێی دەڵێت، "لێگەڕینب رسییەتی".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی قسەکردنی دا لەناو پەرلەمان ، کاتێک پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆران ویستی قسەبکات بەڵام جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای لێکرد کە بێدەنگ بێت و لە جێی خۆیەوە قسەنەکات، هەرلەو کاتەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی وت، "لێیگەڕێن برسییەتی"
ئەمەش بووە هۆی ئەوەی، پەرلەمانتارێکی یەکێتی وەڵامی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان بداتەوە و بەوهۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەناو هۆڵی دانیشتنی پەرلەماندا دروست بو، بۆ ماوەیەک پەخشی ڕاستەوخۆی پەرلەمان راگیرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاندبوو، سەردانەکەی سەر ۆکی حکومەت بۆپرساندن نیە و پەرلەمانتاران ناتوانن پرسیاری ئاراستە بکەن.
No comments:
Post a comment