پرس میدیا
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، میدیاکانی عیراق لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە بڵاویانکردەوهتهوه، هێزێکی ئەمنی گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لەگوندی داود علوکە سەربە ناحیەی ریاز لەقەزای حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکوک دۆزیوەتەوە، كه 45 روفاتی تێدایه
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری ڕۆژئاوای کەرکوکی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، گومانده‌كرێت ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه دیله‌كانی لای داعشبن.لیوا محەمەد ڕێگر فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی پێشمەرگە به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه هی سه‌رده‌می ئه‌نفال نه‌بێت، گومان دەکرێت قوربانیەکانی نێو گۆڕه بەکۆمەڵەكه پێشمەرگە دیلەکانی لای داعش بن، چونکە داعش جگە لە پێشمەرگە دیلەکان، هیچ کوشتارێکی بە کۆمەڵی لەو ناوچەیە ئەنجام نەداوە.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دڵنیا نیم لەوەی ڕووفاتەکانی نێو گۆڕە بە کۆمەڵەکەی ڕیاز، ڕوفاتی پێشمەرگە دیلەکان بێت، چونکە هیچ بەڵگەیەکمان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام لەکاتی پشکنین دا، نهێنیەکان دەردەکەون.
لیوا محەمەد ڕێگر، پێیوایە پێشمەرگە دیلەکان کاتی خۆی نەبراون بۆ موسڵ و هەر لە حەویجە شەهیدکراون و ده‌ڵێت، ئەوکات دۆخی موسڵ بۆ داعش خراپ بووە، لەکاتێکدا لە حەویجە فشارێکی ئەوتۆیان لەسەر نەبووە و ناوچەکە گونجاو بووە بۆ هێشتنەوەی دیلەکان تێیدا.
ناوچەی حەویجە ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای کەرکوک، لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 ەوە تا کۆتایی ساڵی 2017 شوێنی حوکمڕانی داعش بووە، لەو ماوەیەدا و لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ پێشمەرگە، ژمارەیەک پێشمەرگەیان بەدیلگرت و تا ئێستا چارەنوسی ئەو پێشمەرگانە بە نادیاری ماوەتەوە
No comments:
Post a Comment