پرس میدیا
لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە قورسی دەزانێت كۆمپانیایەكی نەوتی بە ئیدارەیەكی هاوبەش لەنێوان بەغدا و هەولێردا دروستبكرێت.
شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”ژمارەیەك كۆمپانیای نەوتى گرێبەستيان لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە بۆ دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت، بۆیە پابەندبوونی یاسایی و ئیداریی و دارایی هەیە بەرانبەر بەو كۆمپانیایانە و قورس گرێبەستەكانیان لەگەڵدا هەڵبوەشێنرێتەوە، بەبێ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی یاسایی”.
بە وتەی شێركۆ جەودەت”پێشنیارەكەی وەزیری نەوتی عیراق بۆ دامەزراندنی كۆمپانیایەك كە وابەستەی سەرۆكایەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بێت بۆ دەهێنان و فرۆشتنی نەوت، بەندە بە دانوستانەكان و بەرەنجامەكانی ڕێكەوتنی هەمەلایەنەی تایبەت بە بودجەی 2021 كە چاوەڕوان دەكرێت لەماوەكانی داهاتوودا ئیمزابكرێت، بەڵام ئاستەنگی یاسایی هەیە بەهۆی پابەندبوونەكان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی ئێستا لە هەرێمن”.
پێشتر ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق پێشنیاری كردبوو بۆ هەرێمی كوردستان، تا كۆمپانیایەكی نەوتی هاوبەش دابمەزرێنن كە ئیدارەی كاروباری دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت بكات لە هەرێم.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق