شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم دەستلەكاركێشانەوەی حكوومەتەكەی عومەر رەزاز-ی پەسەند كرد و تا کاتی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، وەك سەرۆکی حكوومەتی كاربەڕێكەری رایسپارد.
دیوانی شاهانەی ئوردن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووەبەپێی دەستووری ئوردن و دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە رۆژی یەكشەممەی رابردووە هەڵوەشێندرابوویەوە، شا عەبدوڵڵای دووەم دەستلەكاركێشانەوەی حكوومەتەكەی عومەر رەزاز-ی پەسەند كردووە، هەروەها تا کاتی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، وەك سەرۆکی حكوومەتی كاربەڕێكەری رایسپاردووە.
لە بڕگەی دووەمی ماددەی 74ی دەستووری ئوردن ئاماژە بەوەدراوە كە پێویستە حكوومەت دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە میانی یەك هەفتەدا لە بەرواری دەستلەكار كێشانەوەكە، ئەوەیش دەستلەكار بكشێنێتەوە، جگە لەوەیش نابێت سەرۆكی حكوومەتی دەستلەكاركێشاوە راسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.
شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم لە پێنجی حوزەریرانی 2018دا، عومەر رەزاز-ی بۆ پێكهێنانی حكوومەت راسپاردبوو ئەوەیش دوای ئەوەی كە سەرۆكوەزیرانی پێشوو، هانی مولقی بەهۆی خۆپیشاندانەكانی دژبە یاسای باج دەستی لەكار كێشابوویەوە.
لە تەمووزی رابردوودا، دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ئوردن، 10ی مانگی تشرینی دووەمی داهاتووی وەك وادە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی (ئەنجوومەنی نوێنەران) دیاری كردبوو.
No comments:
Post a Comment