پرس میدیا
پەرمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی سێشەممە، ٢٧ ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠، كاتژمێر ٢ ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی و وه‌زیری دارایی و ئابووری و چەند تەوەرێكی دیكە خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت.
ئاماژەبەوەشكراوە، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەتە بە خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ و پێشنیازی یاسای به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
.
No comments:
Post a Comment