پرس میدیا
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "ناکرێت هۆکارێکی دیکە بۆ دڵەراوکێ بخەینە سەر خەرمانی نەبوونی مووچە و کەسابەتی هاوڵاتیان".
رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆيی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، "ناکرێت هۆکارێکی دیکە بۆ دڵەڕاوکێ و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بخەینە سەر خەرمانی مووچە و نەبوونی کەسابەت و خزمەتگوزرای شایستە بۆ کوردستانیان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە کە خۆمان پاراستووە، لە هەستکردنمانە لە بەرپرسیارێتی ئەو ئەرکە دەوڵەتدارییەی لە ئەستۆمانە".
No comments:
Post a Comment