ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیا دا سەپاند کە هاوکاری ئێرانیان کردووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیا دا سەپاند کە هاوکاری ئێرانیان کردووە

ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیا دا سەپاند کە هاوکاری ئێرانیان کردووە


پرس میدیا
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر هەشت کۆمپانیادا سەپاند کە رۆڵیان هەبووە لە کڕین و فرۆشی کەرەستەی پیترۆکیمیایی لەگەڵ ئێراندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، کڕین و فرۆشتنی کەرەستە پیترۆکیمیاییەکان لەگەڵ ئێراندا سەرچاوەیەکی داراییە بۆ ئەو وڵاتە تا هاوکاری گروپە تیرۆریستییەکانی پێبکات و لەو چوارچێوەیەشدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان هەشت کۆمپانیا دەخاتە لیستی سزاکانەوە کە رۆڵیان لەو بوارەدا هەبووە.

راشیگەیاندووە، "ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی ئەو سەرچاوانەی کە رژێمی ئێران بۆ پشتگیری دارایی گروپە تیرۆریستییەکان و فشارخستنەسەر هاوڵاتیانی خۆی سودیان لێدەبینێت".

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاندووە، دۆسیە لە دژی ئەو کەشتییە بارهەڵگرە ئێرانیانە دەکاتەوە کە سەر بە سوپای پاسدارانن و چەک و تفاقی سەربازییان بۆ حوسییەکانی یەمەن گواستووەتەوە.

دەشڵێت، وەکو بەڵگەی هاوپێچ لەگەڵ دۆسیەکەدا، ١٧١ دژەتانک، هەشت موشەکی زەمین بە ئاسمان و چەندین موشەکی جۆراوجۆری ئێرانی کە لە ئۆپراسیۆنی ئاسایی هێزی دەریایی ئەمریکادا دەستیان بەسەردا گیراوە رەوانە دەکات.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©