درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە سەر ڕێگای سەرەکی دهۆک – زاخۆ شەڕەتەقە لە نێوان هاوڵاتییەک و هێزێکی پۆلیس دروستبوو و بەهۆیەوە هاوڵاتیەکە کوژرا و دوو پۆلیس بریندار بوون.
مەلا مالک ئامۆزای ئەو هاوڵاتییەی کوژراوە بە پەیامنێری پرس میدیای لە دهۆک ڕاگەیاند، ئەو هاوڵاتییە ناوی فەرهاد گولی بووە و لە کاتی گەڕانەوەی لە زاخۆ کەوتووەتە مەفرەزەیەکی هێزە ئەمنییەکانەوە کە بەنیازی دەستگیرکردنی چەند کەسێک بوون.
بەپێی وتەی مەلا مالک، فەرهاد ڕەتیکردووەتەوە خۆی رادەستی ئەو هێزانە بکات و تەقە لە نێوانیان ڕوویداوە بەهۆیەوە فەرهاد کوژراو ە و دوو پۆلیسیش بریندار بوون کە یەکێکیان پلەی موقەدەمی هەیە.
مالک باسی لەوە کرد پێشتر فەرهاد چەند جارێک لەلایەن دادگاوە داواکراو بووە بەڵام ئامادە نەبووە بچێتە دادگا بۆیە هێزە ئەمنییەکە هەوڵی دەستگیرکردنیان داوە.
بەپێی زانیارییەکانی پرس کەسوکاری کوژراوەکە سکاڵایان دژی هێزەکەی پۆلیس تۆمارکردووە.
No comments:
Post a comment