پرس میدیا
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر راگەیاند، فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان هاوسەرەکەی بە چەقۆ کوشتووە، هاوکات وتەبێژی پۆلیسی هەولێرش رایگەیاند، حاڵەتەکە راستە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر راگەیاند، فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان ژنەکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە، دەشڵێت، ئەو فەرمانبەرە زیاتر لە ١٠ چەقۆی لێداوە و بەشێک لە ملی هاوسەرەکەی بڕیوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، "هەر فەرمانبەرەکە خۆی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و پێی وتوون، کە هاوسەرەکەی کوشتووە و لە کاتێکدا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆیان دەرکەوتووە، کە قسەکانی راستبوون."
هاوکات، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حاڵەتەکە راستە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە.
No comments:
Post a comment