پرس میدیا
حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی گشتی ئەو قەرزانەی لایەتی راگەیاند، کە بریتییە لە 28 ملیار و 476 ملیۆن و 675 هەزار و 39 دینار.
بەپێی خشتەی قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم لە ئێستادا حکومەت هەرێمی کوردستان 7 ملیار و 256 ملیۆن و 283 هەزار و 646 دینار قەرزی دەرەکی و ناوخۆی لەسەرە، هاوکات کۆی گشتی قەبارە پابەندییە داراییەکانی سەری بریتیە لە 8 ملیار و 337 ملیۆن و 989 هەزار و 532 دینار.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆی گشتی پابەندییە داراییەکانی تایبەت بە پاشەکەوتی شایستەی دارایی موچەخۆران و خانەنشینان بریتیە لە 8 ملیار و 966 ملیۆن و 156 هەزار و 514 دینار، هەروها بابەتی هەردو بانکی بازرگانی عێراقی هەر بەپێی خشتەکە، کۆی قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە 28 ملیار و 476 ملیۆن و 675 هەزار و 39 دینار.
ئەمەش لەکاتێکدا کەخەڵکی کوردستان ٦٠ ڕۆژجارێ چارەکە موچە وەردەگرن و هەرێمی کوردستانیش بەتەنگ ژەیەکی گەورەی ئابوری و سیاسیدا تێدەپەڕیت .
No comments:
Post a Comment