پیری ئاخر خێرو پیری ئاخر شەڕ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پیری ئاخر خێرو پیری ئاخر شەڕ

پیری ئاخر خێرو پیری ئاخر شەڕ

سەرتیپ جەوهەر
دوا ساڵ و رۆژەكانی ژیان گەلێك گرنگن بۆ هەر مرۆڤێك، چونكە دەشێت ئەو رۆژانە هەموو رابردووت بكڕێتەوە، هەروەك دەشێت هەموو رابردووت وێران بكات و بسڕێتەوە.

ئەحمەد كایا هونەرمەندو سترانێژی بەناوبانگی كورد لەهەموو تەمەنی گۆرانی بەكوردی نەگۆتبوو، كەمتر لە ساڵێك بەر لەكۆچی دواییەكەی لە شوباتی 1999 لەسەر شانۆ كوردبوونی خۆی دوپاتكردەوە. 

لەسەر شانۆ هێنایانە خوارێ‌ و دوای ئازارو هەڕەشەی زۆر ناچار رووی لەفەرەنسا كردو لەوێ دوای 11 مانگ كۆچی دواییكرد، لەگۆڕستانی مەزنان (پانتیۆن) ناشتیان. ئەو گۆڕستانەی گۆڕی ڤۆلتێرو جان جاك رۆسۆو جان مۆلان و ڤیكتۆر هۆگۆو دەیان و سەدان نەمری فەرەنسی و غەیرە فەرەنسی لێ نێژراوە.

كایا لەهەموو ژیانی گۆرانی بەكوردی نەوتبوو، كەچی لەكۆتایی تەمەنیدا خۆی كڕیەوەو ناوی چووە ناو پیاوە هەرە مەزنەكان و لەپاڵ گەورە سیاسەتوان و شاعیرو هونەرمەندانی دونیا نێژراو چووە كاروانی نەمران.

لەبەرامبەردا دەبینین شڤان پەروەر كە بەسرودەكانی (كینا ئەم، فەرمانە) دەیان لاوی كورد لەهەموو پارچەكانی كوردستان لەسیدارەدراوەو سەدانیش لەسەر ئەو سرودانەی ئەو دەستگیركراون و ئەشكەنجەدران! كەچی لەكۆتاییدا لەساڵی 2013 بەشداریی لەكەمپینی سەركەوتنی ئەردۆغان لەتوركیادا كردو لەبری سترانی كوردو كوردستان، دەستی ئەردۆغانی گرت و بەرزیكردەوە پشتیوانی لێكرد!!

ئەمە وایكرد هەموو رابردووی خۆی هەڕاج بكات، سەرەنجام دوای چەند مانگێك ئەو سترانبێژە بەناوبانگەی كورد لە ئەڵمانیا لەسەر شانۆ بەشەق هێنایانە خوارەوەو گەنجانی كورد وتیان نامانەوێ‌ چیتر گوێمان لەدەنگی تۆ بێت، ئیدی تاماوە ناتوانێت ئەو پەڵەیە لەسەرخۆی بسڕێتەوە.

ئەوەی نەجمەدین كەریم هەمان وێنەیە. سەردەمێك بوو ناو ناوبانگی میدیاكانی كوردستان و عیراقیشی داگیركردبوو. ساڵانێكی دوورو درێژ لەدەرەوە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ سەركردایەتی كورد هەبوو. 

كاتێك بووە پارێزگار پشتیوانییەكی زۆر كرا. كەچی لەكۆتایی تەمەنیدا، لەبری پارێزگاریكردن لەو سەرمایە رەمزیەی هەیبوو، تێكەڵ بە ئەجێنداو ململانێی خراپی شەخسی و حزبیی و كۆكردنەوەی پارە بوویەوە، دۆسیەكانی گەندەڵیی لەسەری كەڵەكەی كردو تۆمەتی زۆر خراپی دەخرایە پاڵ بەتایبەت بەرلە ریفراندۆمی 2017 رۆژانی دواتر.

كۆتایی ژیانی خۆی بەشێوەیەك هێنا، بڕواناكەم كەس خۆزگەی پێ بخوازێت. پارەیەكی زۆری كۆكردەوە، بەڵام هەمووی بەجێهێشت. ئەو ناو ناوبانگەی هەیبوو، لەساڵ و مانگەكانی كۆتایی تەمەنی، هەمووی بەتاڵكردەوە. 

ئێستا جگە لەكەمینەیەك لە دەستڕۆیشتوو بڕیاربەدەستی یەكێتیی و پارتیی بەهەر هۆیەك بێت، كەسی دیكە سەرەخۆشی ناكات و نایحەبێنێت. 

ئەو شێوە ژیانئاواییە، پێویستە بۆ هەمووان ببێتە ئەزمون و نمونەیەكی زیندوو بۆ دەستڕۆیشتوانی دیكە كە دەست لەكۆكردنەوەی سامان و بردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە هەڵگرن، چونكە لەكۆتاییدا نەك فریایان ناكەوێت، بەڵكو ناویان بەدتر دەكات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©