وتەبێژێک بە ناوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ڕەتیکردەوە ئەندامانی یەکێتی ئاگاداری ئەو ئۆپراسیۆنە بن کە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم لەسەر دەستگیرکردنی "چەند گرووپێک" بڵاویکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکد کە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، هاتووە لە پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش سێ ئەندامیان لەسەر پشکی یەکێتین بەڵام هیچ کام لەو ئەندامانە ئاگاداری هیچ جۆرە ئۆپراسیۆنێک نین کە ئەنجوومەنی ئاسایش ڕایگەیاندووە.
ڕۆژی دووشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند چەند گرووپێکی تاوانکارییان دەستگیرکردووە کە سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانن و بە نیازی کوشتنی دیبلۆماتکارانی بیانی بوون لە هەرێم.
دەقی ڕوونکردنەوەکە
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی كه بریتین له راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن، و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه.
له‌م پێنج ئه‌ندامه، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین. به‌ڵام دوای پرسیار كردن له هه‌رسێ ئه‌ندامه باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسانی یه‌كێتی به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره نین كه رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له پشكی یه‌كێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه ئاگاداری روداوی له‌و جۆره نین كه له هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه راگه‌یه‌ندراو بڵاو بكرێته‌وه كه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كانی پرسوڕایان پێ نه‌كرابێت.
وته‌بێژێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
٢٦ - ١٠- ٢٠٢٠
No comments:
Post a comment