رۆژهەڵاتی کوردستان.. مانگی رابردوو ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکان کوژراون یان بریندارکراون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

رۆژهەڵاتی کوردستان.. مانگی رابردوو ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکان کوژراون یان بریندارکراون

رۆژهەڵاتی کوردستان.. مانگی رابردوو ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکان کوژراون یان بریندارکراون


پرس میدیا
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە مانگی رابردوو بە لایەنی کەمەوە ١٦ کۆلبەر لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە کوژراون یان بریندار کراون.

رێکخراوەکە رایگەیاندووە "بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٠ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ورمێ تۆمار کراوە کە ١٢ حاڵەت بووە.

هەروەها، یەکێک لەو کۆڵبەرانەش کە کوژراوە بە تەقەی هێزەکانی تورکیا بووە.

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ٢١ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٥ بریندار) کە دەکاتە ٨١٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ٢ حاڵەت (٢ بریندار ) کە دەکاتە ٧.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٣ حاڵەت (٣ بریندار) کە دەکاتەن ١١.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ورمێ: ١٢ حاڵەت ( ٦ کوژراو ٦ بریندار).
پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت ( ٣ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ١١ حاڵەت ( ١١ بریندار ).

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©